گۆرانی شیوەن

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گۆرانی شیوەن  (1953) 
by قانع
هامسەران دەردێ هامسەران دەردێ سەر داوە لە دڵ، یەک گران دەردێ
ئاخ بۆ دڵسۆزێ، داخ بۆ هامفەردێ یا یەکێ وەک خۆم، هەناسە سەردێ
دەس کەینە مل یەک دانیشین بە هەم تێکەڵ بکەین دەرد، خەم لە بانی خەم
من بۆ ئەو شیوەن، ئەو بۆ من زاری بدەین بە سەردا بە بێ قەراری
بەر پا کەین مەجلیس زایەڵە و ڕۆڕۆ واوەیلا خەینە سەحرا و کەژ و کۆ
شمشاڵژەن، شل کە پەنجە لە سەر نەی! چۆپی چەمەری مقامی وەی وەی
دەروێش! تۆ دینت، بەرزۆ کە دەفت بگرە کەمەی دەف، بە هێزی کەفت
لێ دە لە مقام چەواشەی چەپگەرد چەپگەردی دەوران، ساحێب موهرەی نەرد
تارچی! تارمووسکت با ڕیشەی دڵ بێ مقامێ بڵێ با دڵ خەجڵ بێ
خۆش خوانان بانگ کەن، هەڵکەنە «قەتار» فەردی مەولەوی دانەی گەوهەربار
تەموورەی ناڵە و کەمانچەی گریان دەهۆڵی حەسرەت، عوودی ئەلفوغان
هەر یەک لە بەزمێ، هەر یەک لە دەنگێ هەر یەک هەوایێ، هەر یەک لە ڕەنگێ
سا بدەنە یەک، بەزمی نەقارە ئارامتان نەبێ سوبح و ئێوارە
بەشکم ساکن بێ گڕەی دەروونم ببرژێتۆ زام جەرگی پڕ خوونم
سەرم لە وەسواس میحنەت ئازاد بێ قەڵای مەینەتم یەکسەر بەر باد بێ
ساتێ سەر بێنم وە بانی سەرین بیر دەم وە کردار زەمانەی بەرین
یادێ کەم لە حاڵ یاری دوور وڵات دوور کەوتەی گەردوون، ڕەهەندەی بیسات
دەماخم بە بای وەتەن ڕووناک بێ ئایەنەی دەروون لە خەفەت پاک بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).