گۆرانی «گلەیی لە کەس ناکەم»
Appearance
| گلەیی لە کەس ناکەم | بۆ بەختی خۆم ئەگریم |
| دڵی خۆم بۆ تۆ هانی | زاڵم قەدرت نەزانی |
| دائم دڵم ئەشکێنی | ڕۆژێک ئەبێ نامبینی |
| چاوکاڵ لە تۆ تۆراوم | دڵم تەنگە و گریاوم |
| بە ئاهم گرفتار بی | لای عەشقم شەرمەزار بی |
| هێندەت لێ پاڕامەوە | ڕووت نەکرد بە لامەوە |
| شەرت بێ ڕۆژێکم مابێ | نەیەڵم دڵمت لا بێ |
| دێی دەگەڕێیت لە شوێنم | ئەوسایە من ناتبینم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|