گۆرانی «دانیشتبووین لەگەڵ یار»
Appearance
| دانیشتبووین لەگەڵ یار | بە تیلەی چاوی بیمار |
| شوێن دڵم کەوتم ناچار | |
| زۆری لێ پاڕامەوە | کەوتم و هەڵنەستامەوە |
| ئیختیاری بێ ئیختیار | |
| ئینجا هاتە سەرینم | گیان گەیبووە بەربینم |
| ڕووناک بوو دەر و دیوار | |
| مانگ بە کەتان ڕازابوو | دوو نار لە نوور سازا بوو |
| نووری «طور» لای تیرە و تار | |
| هاتە گفتوگۆی یاری | حەڵوای گەزۆ ئەباری |
| ئاڵتر لە پەڕەی گوڵنار | |
| ئاخ نازانن دڵ چۆنە | ئاگر بەربووە کای کۆنە |
| خۆم خستە بەر پێی دڵدار | |
| بە دوو زوڵفی وەک زنجیر | پێکەنی وتی: ئەی پیر |
| وەک جوانێکی بەختیار | |
| پێم وت: پیری ئازاد بووم | بەند نەبووم، بەند گوشاد بووم |
| وا بۆ تۆ هاتمە ژێر بار | |
| فەرمووی: ئەو ڕۆژەی یەزدان | ئەوسا بووین بە بناوان |
| ئێمە پیاو ئەخەینە کار | |
| نەوەی پەرین لە پێشین | بۆ لێقەوماوان خوێشین |
| هەم غەمخوارین، هەم دڵدار | |
| گەر ئێمە نەبووینایە | کەچی لای ئێوە وایە |
| خودپەسند و دڵئازار | |
| ئێمە حەز لە شەڕ ناکەین | نەتەوەی باش پەیدا کەین |
| بە خوێندن دەبین ڕزگار | |
| ئەو مژدەیە لەو دەمە | چوومە ڕیزیان ئەو دەمە |
| وەتەن ئەکەین بە گوڵزار | |
| من سەرمەست و ئەو هوشیار | دڵمی فڕاند بە یەکجار |
| ئاوڕێکی لێ دامەوە | تێکیەوە پێچامەوە |
| چاوی کەوت بە لەرزینم | یەخەی لادا بیبینم |
| دوو دوگمەی ترازابوو | باڵا دەستی «بیڤا» بوو |
| بە شیرینی گوفتاری | ئێجگار لێوی خاڵداری |
| لە برووسکەی سەر گۆنە | کەوتمە مەلە وەک سۆنە |
| پێم بەسترابوو وەک نێچیر | وا تۆیشم هێنایە گیر |
| قەلەندەری دڵشاد بووم | قەهرەمانی دێوزاد بووم |
| ئێمەی هێنایە مەیدان | بۆ سەرپەرشتی مێردان |
| ڕەگی دڵ ڕائەکێشین | باری غەمتان ئەکێشین |
| پیاو چۆن ئەهاتە کایە | جیهان هەر ئێوەی تیایە |
| بە هیوای خوێندن و چاکەین | وێرانەمان ئاوا کەین |
| لام هەناسەی مریەمە | خوا یار بێ ئەم سەردەمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|