گۆرانیی نەسرین
Appearance
| نەسرین گوڵی نەسرینە | چووزەرەی یاسەمینە |
| خنجیلە و خوێنشیرینە | دەمی بە پێکەنینە |
| کەیفی لە هەڵپەڕینە | شنە شنی ببینە |
| *** | |
| نەسرین گوڵی بەهارە | لێو ئاڵ و چاو بەخومارە |
| لە ناو کچانا دیارە | خوازبێنیکەر هەزارە |
| لووتی لە هەموان خوارە | کەسی ناوێ لەم شارە |
| *** | |
| نەسرین گوڵی هاوینە | فریشتەی سەر زەمینە |
| پەریزادەی ماچینە | گوڵە ئەستێرە نوورینە |
| نەتەوەی خاتوو زینە | پاوانەی پێی زیوینە |
| *** | |
| نەسرین گوڵی پاییزە | بۆن خۆشە وەک گەزیزە |
| کچە کوردە ئازیزە | تورک و عەجەم بەڕیزە |
| لە بەردەستیا کەنیزە | بۆیە بە دەعیە و فیزە |
| *** | |
| نەسرین گوڵی زستانە | شەوچرای کوردستانە |
| چاوی پیاڵەی مەستانە | چلوورەی گوێ گوێسوانە |
| بەو چاوە بەستوویانە | نەسرین وادەی هەڵسانە |
| *** | |
| نەسرین ساڵمان تەواو کرد | سەیری دەشت و سەحرا و گرد |
| جلی سەوزیان لەبەر کرد | بە حیساب وا تۆش پێت گرت |
| شیعری خۆتت لەبەر کرد | بیخوێنەرەوە ورد ورد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|