گۆرانیی بەهار
Appearance
| کە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و کێو شینە | چەندە مەڵبەندی ئێمە شیرینە |
| بچۆ سەر گردی یارە ببینە | لە جیهاندا گوڵێکی ڕەنگینە |
| چونکە وایە خوایە ئاوا بێ | |
| ئەو دەمەی ڕۆژ دەگاتە ئێوارە | ڕوو بکەرە شاخی گۆیژە بنوارە |
| عەرشی پەروەردگاری لێ دیارە | دامەنی وەک بەهەشتی ئابدارە |
| خۆشە بۆ هەڵبژاردە ئاوا بێ | |
| زەمزەمەی بولبولی بەهارانی | وردە بارانی ژێر دەوارانی |
| نەشئەیی بەزمی سەرچنارانی | وشکەسۆفی ئەخاتە گۆرانی |
| جێی سلێمانە بەڵێ ئاوا بێ | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|