گڕ لە دەروونە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گڕ لە دەروونە
by عابدینی جاف
320574گڕ لە دەروونەعابدینی جاف
گڕ لە دەروونە... شەوقی شەیتانم، گڕ لە دەروونە
عیشقی تۆم لە لا پووشی هەروونە ئەزیش وەک بالوول دانەندەی دوونە
دەرچووم لەو جێگە مایەی فنونە ئەزیش گووزەشتم لەم چەنوو چوونە
سایەی ئەزازیل هەر چوار ستوونە بووگە وە زاخاو ئەم گۆشت و خوونە
وە ئکسیرەوە سەرف وە ئاڵتوونە بە یاران کردم کفری قاروونە
چرام لە تاریک بۆ رەهنموونە لە تووز دەرچووم کۆی تەم و توونە
خوشکم تۆش دەرچۆ لەم ڕێی زەبوونە بچین بۆ ناو یار، دینیان بتوونە
ئا تۆ ناوینی ئەم چەشمەی ڕوونە؟ پێت دەدەم خەوەر، نەزم و قانوونە
لە ئاخر یەقەم نەگری وەنوونە دەینت وە گەردن خۆت لەم گەردوونە

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse