گوێ گرە لەم گفتوگۆیەم ئەی گەلی بێداری کورد
Appearance
گوێ گرە لەم گفتوگۆیەم ئەی گەلی بێداری کورد | تاکوو حاڵی بی لە ئەوزاعی زەمان دەرباری کورد |
ناڵەی کورد وا گەیشتە مونتەهای ئەوجی فەلەک | نەمدی فریا کەوتوویە ڕۆژێ بەدەم هاواری کورد |
کورد ئەبێ تاکەی بناڵێنێ بە ئێش و دەردەوە | کوا پزیشکێ چارە سازێ بۆ دەوای زاماری کورد |
مەسڵەحەت وایە بمێنێ میللەتی کورد بێتەماع | تاکوو ئاڵۆز بێ بەجارێ شۆڕشی بازاڕی کورد |
کوانێ ساحێب هیممەتێ، ئەی کۆمەڵی ئەمن و ئەمان | غیرەتی هەڵسێ، قسەی خێری بکا دەرباری کورد |
هەروەکوو غەیر فەرموو، تەجهیزی دەمێ بۆ تەجروبە | ڕۆژی خۆی ئەمجا ئەبینێ قووەت و کرداری کورد |
تەفرەقە لاچێ لەبەینا دەس بخاتە دەستی یەک | ئەیبینێ ئەو وەختە چۆنە هەڵمەتی تەیاری کورد |
مووی مەردی لێت ڕوا بێ، نابی لایەنگری غەیر | دەک خواگرتوو بێ هەرکەس بیەوێ ئازاری کورد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|