گوێ لە دڵسۆزی شێنەیی مەکە
Appearance
| گوێ لە دڵسۆزی شێنەیی مەکە | پایەی دیوانی بەردی مەحەکە |
| زۆر دۆستی بێ دەست گیانی گیانییە | کە دەستی ڕۆیی نانی نانییە |
| ئەوی ئادابی دۆستی ڕاگرێ | کەڵکی وەزیفەی گەورە ناگرێ |
| چونکوو ئەوانەی کە کۆنەدۆستن | بە هۆی ئەوەوە بە هیوای پۆستن |
| ناڵێن: ئەم پیاوە ئەمەی پێ ناکرێ | هەر دەڵێن: کەڵکی ئاشنای خۆی ناگرێ |
| زیانی دۆست و کاردروستی خۆت | ڕەوا مەبینە با بیشلوێ بۆت |
| کە تۆ ئیشی خۆت لە دۆست سەرئەخەی | پیشەی مەنفەعەت جۆیی دەرئەخەی |
| کە وابێ حەقی گلەییت نییە | ئەم بڵتوبۆڵەت ئیتر لە چییە؟ |
| ڕۆژێک ئەبینین پیاوی تەماعکار | دەوڵەتەکەی خۆی بۆ نایێتە کار |
| لە هەموو لایەک بە چەپۆک باران | بۆی دادەبارێ وەک تەرزە و باران |
| ئەوسا دەزانێ کە دزی و گزی | لێی بووە بە «خۆرە» تا ئێسکی ڕزی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 792
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|