گوێ شل کە برا لەم غەزەلە نسحەت و پەندە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گوێ شل کە برا لەم غەزەلە نسحەت و پەندە  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی

لە لاپەڕەی ٨ ی ژمارەی یەکەمی گۆڤاری «هاواری کورد» دا بڵاو بووەتەوە

گوێ شل کە برا لەم غەزەلە، نسحەت و پەندە وا تێ مەگە بەیتی بلەیە مەیکە بە خەندە
ڕووحم بە فیدای ئەو کەسە میللەت دەپەرەستێ بێزارە لە مەحکوومیی و ئازادی پەسەندە
هەرکەس کە دەگەڵ میللەتی خۆی نییەتی چا بێ زاتێکە کە عالینەسەب و فکری بوڵەندە
ئەم میللەتە مەحڕوومە لە ئازادی و شادی ئاوارە لە بووم و وەتەنن بوونە پەڕەندە
دەخولێنەوە سەحرا و دەر و دەشت و بیابان وەک غوولی بیابانی و حەیوانی چەڕەندە
قسمێکی وەکوو عەقرەب و وەک مار و ڕوتەیلە مەیلی بە گەزینە وەکوو حەیوانی گەزەندە
باعیس ئەمەیە بێکەس و سەردار و ڕەئیسن هەر بۆیەشە ئەم ئیشە کە گەندیدە و گەندە
گەر موتتەفیقەن دەس بدەنێ نەیکەنە قەڵبی یەک قووەتی پێ لازمە ئەم بەند و کەمەندە
تەوفیق لە خوداوەندە لەسەر ئێوە قیامە یەک حەملە بەرن فرسەتە وەک شێری دڕەندە
ئەو سەدد و تەلیسمانە بە گورزان بشکێنن لەتلەت بکەن ئەم قەیدە بە شمشێری بڕەندە
ئەو لەززەتی ئازادی و حوڕڕییەتی نەفسی سەد مەرتەبە شیرینترە لەم شەککەر و قەندە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse