گوڵ کە مەیلی دڵبەری بێ مشتەری پەیدا ئەکا
Appearance
| گوڵ کە مەیلی دڵبەری بێ مشتەری پەیدا ئەکا | دڵ کە کەوتە عیشقبازی زاهدی ڕیسوا ئەکا |
| ماڵەکەم دارالجنونە، خەستەخانەم بۆ ئەبەن؟ | عیشق دەردێکە کە دووسەد سەر تەبیب شەیدا ئەکا |
| بمگرێ چەرخی زەمانە گەر لە خەم سەهوی زلە | بۆ مەتاعی بێ بەها کەی مامەڵە و سەودا ئەکا |
| بۆیە عوریان ناگەڕێم دامێن ئەگەر پڕ بێ لە خوێن | ڕەنگی ئاڵ و واڵی لێوی دڵبەرم پەیدا ئەکا |
| ناوێرم هەرگیز خەیاڵی لێوی تۆ بگرم لە دڵ | چوون وتارت هێندە تاڵە دڵ تەواو ڕیسوا ئەکا |
| گەر تەماشای جێی دەمی تێغی برۆی خۆی کا لە دڵ | عاشقی ئەبرۆی ئەبێ هەر خۆبەخۆ هەیجا ئەکا |
| قانعی چۆن کەوتە فکری، دڵبەری کوشتی بەخەم | کوشتەیی یارە لە گۆڕا، دەردی دڵ ئینشا ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|