گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە
Appearance
گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە | بۆ نەسیمی بەربەیان تێ بۆیە سونبول تێکچووە |
نەرگسی شەهلا لە چیمەن تێک شکا و چاو بە خاو | شەست پەڕ و گوڵ ئاتەشین و یاسەمەن پەیدا بووە |
لالە جەرگی داغدارە سینەیی داغان ئاکا | یاسەمین و نەستەرەن عەرسەی چەمەن ئاوابووە |
قەهقەهەی کەو تێ لە کێو و دەنگی قومری تێ لە باغ | ناڵەناڵی بولبولە وا عالەمی داغ کردووە |
مینە ئەمڕۆ با بچین بۆ سەیری سارایی چەمەن | گوڵ ستەن نەشئەی ترایە لێوی غونچەی دابووە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|