گوڵی غونچەی گوڵستانم مەلیحە
Appearance
بۆ مەلیحەی هاوسەری
گوڵی غونچەی گوڵستانم مەلیحە | بینایی و نووری چاوانم مەلیحە |
عەزیزم قیبلەکەم جێگەی ئومێدم | شیفایی دەرد و دەرمانم مەلیحە |
نەمامی نەوڕەسی باغی ژیانم | گوڵاڵەی گوڵشەنی گیانم مەلیحە |
سروور و کەیف و زەوق و عەیش و شادیم | زیاو و لۆکسی دیوانم مەلیحە |
لە جێگەی کەوکەب و تاج و سەریرم | حەلاوەی بەختی ڕەخشانم مەلیحە |
ئەپرسی گەر لە حاڵم سوێن بێ وەللە | ئەتۆی تەهلیلەیی زوانم مەلیحە |
لە دووریت وا پەرێشانم مەلیحە | لە باتی زیکر و فیکر و نوێژ و تاعەت |
-------- | ئەتۆی تەهلیلەیی زوانم مەلیحە |
وەکو سەنعان لە عیشقی سەروی باڵات | بە تاڵان چووە ئیمانم مەلیحە |
بە عەوداڵی ئەڵێ مینە بە قوربان | وەکوو ئەو وێڵی هەردانم مەلیحە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|