گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەم دا
Appearance
گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەم دا | دوو تاقی برۆت تەعنی لە میحرابی حەرەم دا |
ڕوح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح | باتن لە «بَلَىٰ» دایە و زاهر لە «نَعَم»دا |
هەستاوی کە هەستاوە قیامەت بە قیامت | ڕۆییوی کە ڕۆییوە دەمم لەو دەم و دەمدا |
دڵ وا لەبەر ئازاری وەکوو نوقتەیی زارت | گاهێ لە وجودا هەیە گاهێ لە عەدەمدا |
بۆچی نەگری دڵ لەسەر ئەم شێوە پەشێوە؟ | وا حەپسە لەنێو چینی چەمی پەرچەمی چەمدا |
گەر بێتو بەسەرخۆشی بپرسی لە نەخۆشیم | حەقولقەدەمە ڕوح لە قەدەمگاهی قیدەمدا |
سافی لەبەر ئەم خاڵەیە خاڵی لە خەیاڵە | یا کیمی بە زۆر دایە وەیا زۆری بە کەم دا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|