گونای من چییە کە بە خواستی خوا
Appearance
| گونای من چییە کە بە خواستی خوا | قالۆنچە لە دەست گڵ خەفەت ئەخوا |
| یا فیرنەگولە لە ئاوی پاییز | خۆی دەم بەست ئەکا لەبەر دەعیە و فیز |
| ئەم ئاسمانە کە سواخ نادرێ | پەردەی ڕووناکی هەتاو نابڕێ |
| بەڕوو بە ئاگر کە هەڵدەتۆقێ | دەستەی گوێ ئاگر تێکڕا دەتۆقێ |
| کە ڕانەچڵەکن لە گوێ ئاگردان | بەڕوەکە، دەبێ بە ئاڵتوون بۆتان |
| بە گاڵتەم نییە هی وامان تیایە | تەقەی ئەو بەڕوەی لە لا بۆمبایە |
| هەمیسان بۆمبا ناوی کەوتە ناو | کەوتە پەلەپەل پیاوی کەم زراو |
| هەرچەند کە ئێمە لە پەنای کێواین | وەک کووپەی خومی جوولەکە شێواین |
| زۆر کەس نازانن پۆڵونیا کوێیە | کە شەوی لێهات شێتی ڕادوێیە |
| ترس و مەراقی ڕادیۆ بەم حاڵە | هەوڵی بۆ ئەدەین چونکو فیشاڵە |
| درەوی درۆ هەر نابڕێتەوە | لەگەڵ ناونانا بڕا پێتەوە |
| بە فیشاڵ شەڕە لە گردە گڕوێ | ئەم شارە لەقەی عەلی پێ دەوێ |
| سوێند ئەخۆم کە شەڕ باوی نەماوە | ورچەکەی مەندۆڵ کلکی بڕاوە |
| ئەی ئەو کەسانەی هەسانی «مەککە»ن | بە ئاین و ئۆیین چشت گران مەکەن |
| من خەمی پاڵتۆی فەردەم لێهاتووە | سەرما و سیخواری پاییز داهاتووە |
| ئاخ هەرچەند پاییز لەش ئەتەزێنێ | هیچ نەبێ مار و دووپشک نامێنێ |
| هێجگار مێشوولە لەگەڵ گیزەی دێ | لەتاو بناگۆێم سنگم خیزەی دێ |
| لەگەڵ ئەوەیشا ناوی نامووسە | شێوەی عەنقایە و خۆی چاپلووسە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 582 و 206
1939/10/05
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|