گوم بوو ژیان و پەندی پێشینان
Appearance
| گوم بوو ژیان و پەندی پێشینان | هۆمان کەوتبوە چیرۆکەی ژنان |
| ئێستا هەر دووکیان کەوتنەوە مەیدان | سا، چی ئەنوێنێ ئاوێنەی دەوران |
| کە تۆ نوشستیت لە کەس نەهانی | تامی لێبوردن ئەوسا دەزانی |
| گەردشی جیهان زوو زوو ئەگۆڕێ | یەکێ دێتەوە و یەکێ ئەتۆرێ |
| ئەگەر مەجلیسی میللی نەگۆڕێ | سەودای مەبعووسی ئەچێتە گۆڕێ |
| برا، برای خۆی لا بێگانەیە | فرزەند لە باوک بە بەهانەیە |
| هەموویش ئەیزانین یەکێتی چاکە | دووکەس یەک کەوێ سێ کەس غەمناکە |
| کە هەموو ئاشت بن بۆ تۆ چاکترە | هەر ڕۆژە خوانی لایێک حازرە |
| ئەوی بە «فریو» ئەگاتە پایە | شەیتان لە بەرگی فریشتە دایە |
| کاسبی چونکە دەعیەی تیا نییە | هیچ مەئموورێکی پێ ڕەزا نییە |
| من وا مەعاشی تەقاویتیەکەم | ئەمبا بەڕێوە بێ زیاد و کەم |
| هەوای «بۆنژۆر» و نەشئەی تەمەننا | خستوومیە گێژی تەقە و تەقەللا |
| زەیستان لەسەر کاسە سوێند ئەخوا | کەچی چلەی چوو عوزری تر ناشوا |
| ئای بۆ ئەوانەی لە تەماع پاکن | لە ناحساب و حساب بێ باکن |
| ئەگەر سەربانت درزی نەدابێ | دڵۆپە ئەبێ لە کوێ پەیدا بێ |
| حەیفە کای تازە ببرێ بۆ سەربان | هەر پاش ئاخوڕە ئەبێ بە کای بان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 554 و 153
1939/01/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|