گوفتوگۆ لەگەڵ دولبەر
Appearance
ئەی دولبەری ئافاق نە تەنیا من و بولبول | شەیداکەری دەوران، چ هوشیار و چ غافل |
سەودا زەدە و شێت و پەرێشانی فیراقین | ئەم عالەمی ئیمکانە، چ مەجنوون و چ عاقل |
چاوت کە لە هەر لەحزە دوو سەد نەرگسی پەس کرد | وێرانی ئەکا موڵکی خیرەد، بابی تەوەککول |
ئەی مەنزەری ئەنواری حەقیقەت بە نەزاکەت | شاگردە لە سەر سیحری برۆت، مورشیدی بابل |
پێکراوە بە سەد تیری برۆت، جەرگی هونەرمەند | بێچارەیە ئیلا بە تەتەر، پێچی سەلاسل |
دەستی تەرەب و قەلبی تەڕ و کەللەیی پڕ شەوق | هەر سێ بە فیدای خاڵی لەب و پەرچەم و سونبول |
سەف سەف کە دەوەستن سەفی عوشاق | گەر ڕوو نەکەنە تاقی برۆت موجرم و باتل |
خوێنی دڵی عاشق کە ڕژا داوێنی گرتی | تەئسیری ئەوە قانعی وا کردووە بە بولبول |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|