Jump to content

گوریس کێشەکێ بە هیچ و پووچی

From Wikisource
گوریس کێشەکێ بە هیچ و پووچی (1950)
by پیرەمێرد
305502گوریس کێشەکێ بە هیچ و پووچی1950پیرەمێرد
گوریس کێشەکێ بە هیچ و پووچی گوریس ئەپچڕێ تۆ لەنگەوقووچی
شێر و خەتمان کرد لەگەڵ جیهانا من خەتم ئەویست ئەو شێری هێنا
هەرچەند کە ئێستا شێر وەرگەڕاوە ڕیش با خوریش بێ باوی نەماوە
فێڵی سیاسەت ڕووپا بازییە ڕادیۆی ئەوروپا ئێستا نازییە
یاخوا تاسەر بێ ئەم خۆ تێکوتانە ترسی دزیش بێ، دەست لەملانە
داری کۆن بڕا، خەڵفی لە جێیە پەل و پۆی تازە هیوامان پێیە
دەماغم کۆنە کە بێ دەماخە پیریش بۆ تازە بە ئاخ و داخە
بۆ دڵخۆشی خۆی وتی ئەو پیرە: هەرچەندە پیرە کۆنە بەگیرە
پڕۆپاگاندە کە چاووڕاوە کەوتە سیاسەت بە بەند و باوە
سەیر سەیری ڕادیۆی یۆنس بەحرییە سەراپا درۆی لە ڕاست بەرییە
بە هێزی پارە کە تەکان ئەدا سەعاتێ چەنەی بێ وچان ئەدا
نازانێ کەوا ڕۆژێکی لێ دێ جەزای خائینی وەتەنی ڕێ دێ
هەر سەگێ لە دوور بە شوێن خۆی وەڕی جێی سەگە نازە و برسێتی و گەڕی
سەگ وەفادارە بە خێو ناوەڕێ دووپشکە سکی دایکی خۆی ئەدڕێ!!

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 590
1940/01/25


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).