گوتم: زوڵفت لەسەر کوڵمەت، بەحەلقە و پێچش و تابە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گوتم: زوڵفت لەسەر کوڵمەت، بەحەلقە و پێچش و تابە  (1936) 
by ئەدەب
گوتم: زوڵفت لەسەر کوڵمەت، بەحەلقە و پێچش و تابە گوتی: ئەفعی لەسەر پشکۆ؛ قەراری پێچش و تابە
گوتم: کەوتۆتە گەردابی غەمی عیشقت، سەفینەی دڵ گوتی: غەرقی جەمالی من، چ باکی مەوج و گەردابە
گوتم: پەژمووردە بوو جانا، گوڵی عومرم لە هیجرانت گوتی: پەروەردەیی وەسڵم، هەمیشە سەبز و شادابە
گوتم: بۆ چوونە لەعلی لەب، دەبێ وەعدەی ویساڵم بێت؟ گوتی: لەعلی سوخەندانی، لە عالەم تاق و نایابە
گوتم: دڵخەستەیی دەردی فیراقی تۆم، عیلاجم کە گوتی: چارەت بەگوڵبەرگی تەڕی خۆشڕەنگی سیرابە
گوتم: شیرین دوو لیمۆیێکە مەمکت، لێم ترش ڕوو بوو گوتی: نازی حوسن، نەقدی تورنجی دەستی ئەحبابە
گوتم: گێسوویی پڕ نێشت؛ لەبەرچی مایلی ڕووتە گوتی: نەت بیستووە عەقرەب، مەگەر مایل بەمەهتابە!؟
گوتم: سەوداسەری چینی دوو زوڵفی عەنبەرینی تۆم گوتی: عیللەت بەسەودایە، لە فیکری ڕەفعی سەودابە
گوتم: ماچی لەبی لەعلت، شەوی دی مەستی بۆ کردم؟ گوتی: ئەڵبەتتە ماچی من، بەسەد شیشەیی مەیی نابە
گوتم: زوڵم و ستەم تاکەی؟ بەسە جەور و جەفا تا چەند! گوتی: چ بکەم ئەدەب، ئەمڕۆ جەفا بۆ دڵبەران دابە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse