گلەیی لە چەرخ (II)
Appearance
| سەیری چەرخی چەرخە کۆنە چۆن بە ناڕاستی گەڕا؟ | ڕەحم قەت ناکا بە موفلیس، شەرم قەت ناکا لە شا |
| نیمچە سووڕی دا لەسەر مەیلی مەلا مفتی هەزار | لای بەلای شێخی تەریقەت کردەوە بوو بە هەرا |
| ئێستەکەش وا هاتە سەربازاڕی قووەی کارەبا | زیکری زاهد تێکەڵە با سینەما باسی نەما |
| ڕوو لە لوقمانی زەمانە وەرگەڕێ ئەیکا بە کەر | کلکی کەر بەرزۆ بکا ئەیکا بە لووتی ئارد بەبا |
| کەوتە سەرباری غەزەب چەن پادشای کرد بە هەتیو | هاتە سەرباری کەرەم چەن هیچ و پووچی کرد بە شا |
| گێژەڵووکە و گەردەلوولی دا بەسەر قاجاریا | کەوکەبی سەد ناسری هاوێشتە ناو گێژی فەنا |
| بۆ برووزی جەوهەری ڕێوی ئەفەوتێنێ پڵنگ | پشتی شێری کرد بە جێگەی نیشتنی دێڵە بەبا |
| هێندە عەکس و دوون پەرەستە بۆ نەبوونی قانعی | ڕیشە کێشی کرد بەجارێ دەبدەبەی شێری خوا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|