گلەیی لە چەرخ (I)
Appearance
| سەیری کە! چەرخی کۆنە چلۆن شاڵ و جاو ئەکا | دوژمن بە ڕۆحی سێبەرە، مەیلی هەتاو ئەکا |
| مێ باز و مێ پەرستە موعینە بە ئیشی مێ | هاوڕەزمی شیری بێشەیە قەتڵی پیاو ئەکا |
| پیرە ژنێ وەهایە بە سەد مەکر و چابلووس | خۆ گیرە، خۆ فرۆشە، لە گشت کەس سڵاو ئەکا |
| بەم پیرییە چ مناڵە، لە بۆ ڕەنگی ئاڵ و واڵ | ڕەنگ ڕێژە کووپە کانی، لە قەلبی شکاو ئەکا |
| گاهێ سەری لە هیچەوە، ئەیداتێ تەخت و تاج | گاهێ سەری لە تاجەوە، بە تپڵی دڕاو ئەکا |
| بەڕی نییە لە شاخەدا جنگدارە وەک پڵنگ | بەحری نییە لە بەحرەدا ئیشی سەراو ئەکا |
| کەبابچییەکی چ شۆخە، بەڵام دڵ ئەدا لە سیخ! | قیمەی کەبابەکانی، لە جەرگی بڕاو ئەکا |
| دەوران وەکوو خەیاتە بە مقرازی هاتوچۆ | جلدووری چاکە کەواکەی لە لاشەی دڕاو ئەکا |
| قانع بە دەستی چەرخەوە وا مات و سەرکزە | بێ هێز و بێ تەکانە لە ماری کوژراو ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|