گلەیی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گلەیی  (1965) 
by قانع
بە دڵ گوێ ڕاگرن تۆ خوا، ئەیا ئەهلی سلێمانی بەیاناتی وڵاتم کەم، لە پاش عەرزی سەناخوانی
لە غوڕڕەی مانگی زیلحەججە، تەمی خەم خێوەتی هەڵدا بە سەر میر و مەلا و شێخ و بەگ و سۆفیی مەریوانی
شکا شیشە، ڕژا مەی، هەڵفڕی مورغی فەرەحمەندی بە سەر چوو دەوری ئیسراحەت، لە دەس کارمەندی تارانی
خەجاڵەت بن هەموو، ئیشی نیفاقی بەینی خۆیان بوو کە قەسری جەننەتەلمەئوا برا عەیشی بە تاڵانی
ئەمە مەقبووڵی قانوونی تەعەسسوب چۆن ئەبێ، ئێمە زەلیل و ئێوە مەشغووڵی (...)انی کانی ئاسکانی!
وەرن ئەی ئەهلی تەئریخی قەدیمی، بیر لەمەوپێش کەن نەژادی کوردی چەن دوورە لە ڕشتەی کۆنی ئێرانی!
ئەگەر مردن بێ، با وەک یەک، ئەگەر دەرچوونە وەک یەک بین مەگەر ئێمە مەسیحین و نەژادی ئێوە عیمرانی!؟
دەوای ئەم دەردە پڕ ئێشە، لە پێشا کۆمەکی عامە لە لای مەئمووری بیرتیژ و هەموو زانای سلێمانی
لەبۆ نەشری شکاتی میللەت ئیمڕۆ لە عالەمدا جەنابی «زێوەر»ە بێ شک وەکیلی کوردی ئێرانی
سکووت بێ چاترە قانع لە ترسی ئەجنەبی، بۆچی؟ هەموو ئیشێ ئەبەسرێتۆ بە ڕەحم و لوتفی یەزدانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse