گفتوگۆی قانع و مەهابادی کچی شێخ لەتیف
Appearance
| کۆرپەی نازەنین! گوڵخونچەی بەهار! | وەنەوشەی چیمەن، شەوبۆی لانزار! |
| بێچووەئاسکەکەی سارای کوردستان | سەرتەقەکێشی پۆلی چاومەستان |
| دایکی دواڕۆژ، نازاری باوان | لە خوا ئەخوازم دوور بی لە چاوان |
| ئۆغرت بەخێر، خەیاڵت کوێیە؟ | دیارە کەرەسەی خوێندنت پێیە |
| کێژۆڵەی نازار، گوڵخونچەی سەر چڵ | گڵۆپی نیشتمان، ڕوومەت تۆپی گوڵ |
| ڕاستم پێ بێژە کە تۆ کچی کێی؟ | لە کام شار، کام دێی؟ لە کام ماڵ، کام جێی؟ |
| وەڵامی مەهاباد | |
| مامۆستای دڵسۆز! شاعیری کوڵۆڵ! | وێڵی بیابان، هەردەی چۆڵ و هۆڵ |
| نەوەی شێخ مەحموود، کچ شێخ لەتیفم | خزمەتگوزاری جنسی زەریفم |
| باوکم لە ڕەگەز ئەحمەدی کاکە | کە بۆ دینداری، لە گێتی تاکە |
| دایکم لە خانان سەرحەدنشینە | بەگزادەی بانە، ئیختیاردینە |
| مێژوو شاهیدە ئیختیاردینی | دووهەزار ساڵە وانە ئەیبینی |
| گاگا سەربەخۆ ئەژیان لە نیشتمان | گاگا ئەکەوتنە ژێر دەس فارسەکان |
| تایەفەی باوکم مەشهووری شارن | هەتا پێغەمبەر لە عام دیارن |
| ناوم مەهاباد پۆلی یەکەمم | بۆ خۆم و هۆزم دڵ پڕ لە خەمم |
| بۆ خۆیندن ئەچم بۆ قوتابخانە | بۆم بەیان کردی زۆر چاک بزانە |
| وەڵامی قانع | |
| بۆچی کیژۆڵە، ئێوەیش ئەخوێنن!؟ | بۆ پێشکەوتنتان غیرەت ئەنوێنن!؟ |
| وەڵامی مەهاباد | |
| بەڵێ مامۆستا، زۆر چاک ئەخوێنین | ڕیشەی نەزانی لە پنج دەردێنین |
| خوێندن بۆ کچان فەرزی تەواوە | چونکوو کچ دایک کوڕانی لاوە |
| لە کۆش ئێمەدا کوڕان پێئەگەن | خزمەتی گەل و نیشتمان ئەکەن |
| گەر ئێمە خۆمان نەخوێندەوار بین | وەک ژنانی زوو کز و بیمار بین |
| کوڕمان کە زل بوون بێعەقڵ و فامن | چونکە پەروەردەی دەستی عەوامن |
| هەر دایکێ کە خۆی چاک خوێندەوارە | ئەڵبەت کوڕەکەی زرنگ و هۆشیارە |
| گەر دایکەکانمان خوێندەوار ئەبوون | ئەولادەکانیان وا هەژار ئەبوون!؟ |
| مەعلووم هەر کوڕێک بە جنۆکە و دێو | بە هاڵ و شەوە و شەولەبان و خێو |
| پەروەردە بکرێت قەت بە هیچ نابێ | هەتا قیامەت ئەبێ هەر وا بێ |
| بێشک هەر دایکێ کە خۆی زانایە | کوڕێکی زانا دێنێتە کایە |
| بە شیری ڕاستی بەخێوی ئەکا | بۆ فیداکاریی گەل هانی ئەدا |
| وەتەن نافرۆشێ بە فلس و دینار | هەڵنامژێ خوێنی فەقیر و هەژار |
| مامۆستا! ئێمە لە دەس دەرچووین | لە خەفەت نیشتمان تەواو مردووین |
| خزمەت نیشتمان لە سەر ژن و پیاو | هیچ فەرقی نییە وەکوو یەک تەواو |
| بە تۆفیقی خوا، چینی دوایی | نیشتمان دەردێنن لە ژێر ڕیسوایی |
| نایەڵین هەرگیز ببن بە جاسووس | بە پارەی دوژمن بفرۆشن نامووس |
| ئەیاندەین بە کوشت لەسەر حەقی گەل | تا هەوارگەیان ئەبەنە سەر کەل |
| گەر ئێستە کوڕان خایەنی هۆز بن | خەتای دایکیانە، دەک ئەولاتر چن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|