گفتوگۆی دوو بولبول

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گفتوگۆی دوو بولبول  (1953) 
by قانع
جارێ بولبولێ سەربەست و ئازاد ئەسووڕایەوە زۆر بە خاتر شاد
لەم دار بۆ ئەو دار، لەم چڵ بۆ ئەو چڵ لەم باخ بۆ ئەو باخ، لەم گوڵ بۆ ئە گوڵ
مانگێ لە کوێستان، مانگێ لە گەرمیان ڕۆژێ لە دێهات، ڕۆژێ لە شاران
ڕۆژێ ڕێی کەوتە داڵانی ماڵێ خاوەن دەسەڵات حاڵ و ئەحواڵێ
نواری قەفەسێک لە زێڕ کراوە لە گۆشەی داڵان هەڵئاوسراوە
بولبولێ تیایە ئەخوێنێ بەگەرم تێی ئەچریکێنێ بە بانگێ بێ شەرم
قاپێ پڕ دانە و قاپێ پڕ ئاوە لە ناو قەفەسدا بۆی دانراوە
بولبولی ئازاد وتی ئەی بولبول لە من خرابتر عاشق بە ڕووی گوڵ
جێم بکەرەوە بمبە ژووری خۆت لەو دان و ئاوە کە ئەێهێنن بۆت
بەخێوم بکە با دراوسێت بم هەر وەک خزمەتکار خاکی بەر پێت بم
بولبولی گیراو وتی بە سەربەست لە شێت خراپتر بە خۆڕایی مەست
مەگەر نازانی ئەمە زیندانە ئەم دان و ئاوە گشتی سندانە؟
ئەو گۆرانییە کە من ئەیخوێنم شین و گریانە خۆم ئەلاوێنم
ژیانی گیراوی وەک ژاری مارە کەی ئەساچێنێ هەر کەس وشیارە
بە زگی برسی لە چلەی زستان سەربەست بگەڕێم کوێستان بە کوێستان
خۆشترە لە ناو قەفەسی ئاڵتوون لەسەر تەختی شا بە زاری و زەبوون
ئەم دان و ئاوە بە میراتم بێ چوون هیوام نییە قەت نەجاتم بێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse