گفتوگۆیی ژوور ئەکا
Appearance
حیکمەتێکە عەشقی مەردوم ڕۆحی عاشق ژوور ئەکا | دل لەمەیلی ژین و خۆشی، کەیفی دنیا دوور ئەکا |
بێجگە بیری خۆشەویستی و مەیلی لێ خۆشبوونی ئەو | هیچی دیی هیوا نییە، بەو یادە خۆی مەخموور ئەکا |
سۆزی جیایی سەر کز و پەژموردە و وێڵی ئەکا؟ | ئاگری سینەی گرفتاری وەکو تەندوور ئەکا |
قووەیێکی مانیتیزمینی لەلایە خۆشەویست | مەژگی عاشق دەم بەدەم بەو قووەیە پڕ نوور ئەکا |
هیچ نەترسا، کەوتە ناو ئاگر برایم عاشقی؟ | ئاگری سووری وەکو بەفری سپی بەللوور ئەکا |
هەر وتی مەنسوور أنا الحق، تا بەئەزیەت کوشتیان | ڕەنجی عاشق زۆر عەجەب خۆشویستنی ئەستوور ئەکا؟ |
عەشق دوو عەشقە، یەکێ عەشقی خوا، یەک میللەتە | بێجگە لەم دوو خۆشەویستە عاشقی ڕەنجوور ئەکا |
ڕوو لە مەیلی عیشقی زوڵف و کاکۆڵی شیرین مەکە؟ | عیشقی نیشتمان و گەلە مەژگی تەڕت پڕ نوور ئەکا |
عیشقی میللەت ئیختیاری دەس ئەسیریی سەندووە | بۆیە بێ پەروا ئەوەندە گفتوگۆیی ژوور ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|