Jump to content

گریمان پارەت هەزار کلوور بێ

From Wikisource
گریمان پارەت هەزار کلوور بێ (1952)
by فایق زێوەر
305195گریمان پارەت هەزار کلوور بێ1952فایق زێوەر
گریمان پارەت هەزار کلوور بێ شەو لە ژوور سەرت ساز و سەمتوور بێ
بە ڕۆژ دیوانت پڕ زەرد و سوور بێ هاوڕێی ژیانت بەگ و مەئموور بێ
گیانەکەم ئەگەر خۆت بێ قیمەت بی #
نرخێکی نییە خاوەن سەروەت بی
گریمان ئەمڕۆ مەردی مەیدان بی خاوەنی نان و خوانی دیوان بی
پیاوێکی بۆشناخ زۆر قسەزان بی شارەزای قانوون شیرین زوبان بی
ئەگەر دەروونت پاک نەبێ تەواو #
ئەمانە هەستیت ناگۆڕن تەواو
گریمان هەموو ئەوروپا چووبی گەلێک ڕەوشت و زانین فێربووبی
بە وردبوونەوە وەک ئەرەستوو بی بە دەم بۆ وڵات پڕ ئارەزوو بی
کە قازانجی خۆت پێش خست لە هی گەل #
ئەزانرێ دزی و ئەگەرێی بۆ هەل
گریمان کاسب یا دووکاندار بی خەریکی سەودا و جوابی کڕیار بی
بە دیمەن چاک و پاک و هەژاربی بۆ نوێژ و ڕۆژوو ئێجگار بەکار بی
ئەگەر کەوتیتە فێڵ و دەس بڕین #
لە تۆ چاکترە ڕێگری بێ دین
گیانەکەم هەرکەس ڕاست و ڕەوان بێ بە کردار دەرخا نیازی جوان بێ
دڵسۆزی من و تۆ و نیشتمان بێ حەز ئەکا کوڕی سەپان و شوان بێ
ئەو کەسە ڕۆڵەی کوردی هەژارە #
با تۆش نەیناسی وەکوو ڕۆژ دیارە

1948/04/17
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).