Jump to content

گردەکەی سەیوان مەڵبەندی جوانان

From Wikisource
گردەکەی سەیوان مەڵبەندی جوانان (1956)
by عارف عورفی
308144گردەکەی سەیوان مەڵبەندی جوانان1956عارف عورفی
گردەکەی سەیوان مەڵبەندی جوانان خانەی ئاخری گشت نەونەمامان
لەلات میوانن لە پیر و لە جوان حورمەتیان بگرە بە دڵ و بە گیان
ئەو ئەرخەوانەی کە لێت ڕواوە بە ئاوی خوێنی جگەر تێراوە
دەمێ ئەپۆشێ ڕەنگێکی سووری دەمێ بە سەوزی تارا ئەگۆڕی
ئاخری تارای زەردی ئەپۆشی شەرابی خوێنی جگەر ئەنۆشی
ڕەنگی سوور گۆنای نەوجەوانانە سەوزی نیشانەی تەعزیەدارانە
ڕەنگی زەردییەکەت پاییز نیشانە لە دووری ئازیز گەڵاڕێزانە
گەڵا زەردەکەت لێی هەڵئەوەرێ لە خوێنی دڵە پەڕەی جگەرێ
دیسان بەی فەڵەک چەرخی بێوەفا خەجاڵەتباری بارەگای خودا
یارێ لە یارێ دوور ئەخەیتەوە برینی کۆنە تازە کەیتەوە
چەرخی نابەکار هەر غەزەب بێنێ ناودارێ لەدەس کوردان بسێنێ
قەڵەم دەخیلتم خێرا ئازانە مێژووی وەفاتی حیلمی بزانە
قەڵەم هاتە جواب بە قوڵپی گریان بە پیتی ئەبجەد هێنایە مەیدان
بە لاوانەوە بە لای لایەوە مێژووی وەفاتی وا هێنایەوە
یاری باوەفای گیانی گیانیم ڕۆ کوردی نەوجوانی کوردستانیم ڕۆ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).