گرتم یاری نۆ گرتم یاری نۆ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
گرتم یاری نۆ گرتم یاری نۆ  (1965) 
by مینە جاف
گرتم یاری نۆ ... مەلا دەپرسیت گرتم یاری نۆ
سەنای سەرتاپای بنووسم بۆ تۆ باڵا وە وێنەی نەونەمامی نۆ
وەحشی غەزالی لێولەعلی ئاڵی پەشێو دەسماڵی هەم نەسرین خاڵی
ئەبرۆ کەمانی برژانگ چون سینان دیدە فەتتانی غەمزە وەک پەیکان
باڵا عەرعەری ڕوومەت وێنەی خۆر پەری پەیکەری شەنگ شۆخی دولبەر
بەرزە دەماخی وەک سەروی ناو باخ مەلا وە قورئان دڵ بۆی بووگە داخ
زۆر عیلم بازە ساحێوی نازە شازادەی بێ عەیب یەکجار مومتازە
گێسوو پەریشان چەمان ئەسرینە ڕوومەت درەخشان ئەڵێی پەروینە
دیدە پڕخومار هەر وەک مەی نۆشان جەمین شوعلە دەر وەک شەمسی ڕەخشان
وەک ئاهووی تاتار لە سا سڵ کەردە وەحش و بێ فامە وەک ئاهووی هەردە
دەپرسیت مەلا چۆنم کەوت وە دەس ئەم حۆری شێوە ئەم ئاسکەی چاومەس
هەر وەک سەییادان مەئلووف وە شکار بەربەیانی چووم بۆ ڕاوی کۆسار
لە سوب سەحەردا لە سەر شەتاوێ من دیم جەیرانێ، شۆخی لەولاوێ
لە دوور دی شێوام وە تاو گەڕیاوە چون ئاهووی ڕەمگا لەولا وێساوە
گاگا وە نازۆ ئەیکرد نیگایێ تۆی دڵمی پیکا لە هەموو لایێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse