گایەک کە کەوتە پەڵە بێستانێک
Appearance
| گایەک کە کەوتە پەڵە بێستانێک | ئەبێ بە جەزا تێکڕا بۆ ڕانێک |
| بەڵام بە چاوی ئینساف بڕوانی | خەتای ئەم ئیشە لە شوان ئەزانی |
| شوان کە ڕانی خۆی پێ داگیر نەکرێ | یەکێکی باشی لە جێ دائەنرێ |
| خوا بنیادەمی کە سروشت داوە | گەورە و بچووکیی ئەوسا داناوە |
| لە ئادەمەوە بە پێغەمبەری | یەکێکی ناردوە لە شوێن ڕابەری |
| لەگەڵ ئەوەشدا ئەخلاقی بەشەر | هەر لە ئەزەلدا مائیلە بە شەڕ |
| چەند پێغەمبەری خۆیان کوشتوە | چەند پادشایان لە ناو بردووە |
| هەر گا ترسێکی حوکوومەت لاچێ | وەک سمێڵ ئەویان ئەو هەڵدەپاچێ |
| هەر ئیجادێکی لە عیلم و فەندا | کە ئەیهێننە مەیدانی دنیا |
| هەر بۆ ئەوەیە یەکتر بکوژرێ | ئیتر حوڕییەت چی پێ ئەبێژرێ؟! |
| ئەو ڕێی شەرعییە کە خوا دایناوە | لێمان لاداوە، حوڕڕییەت باوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 921
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|