گایێک کە کەوتە ناو کشتوکاڵێ
Appearance
| گایێک کە کەوتە ناو کشتوکاڵێ | گاوان و گاگەل تێوە دەئاڵێ |
| هێندەی گوت: «کاورا گاڵت وەگوێزە» | ڕان و ڕەوگی قڕ بوو بەڕێزە |
| خوا ئەم گێتییەی هەروا داناوە | تەماعکار زۆر جار ڕێی لێ گۆڕاوە |
| دەوڵەت کە زۆر بوو خەڕۆیی تیایە | ئایاتە «طغیان» لە ئیستیغنایە |
| گەنجی بادئاوەر تەڵای دەستەوشار | بۆ خەسرەو بوونە تێڵای گۆڕەوشار |
| میهتەر نەسیمی عەیاریش وابوو | هەمیشە لە ڕێی پارە شەیدا بوو |
| ئەو لە سێبەری هەور ئەینایە چاڵ | نەی ئەدۆزیەوە، بۆی ئەبوو عەوداڵ |
| ئەڵێن ئەسکەندەر لە شارەزوور مرد | «بابا»ی لەگەڵ بوو خزمەتی ئەکرد |
| ئەگەر بۆ گەنجی بابا بگەڕێم | ڕەنگە گەنجێکی پەنهان بێتە ڕێم |
| ئەوە چاکترە لەوەی کە بەزۆر | لە تۆی بستێنم نەیشیبەمە گۆڕ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 773
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|