گاڵتەی مناڵان هاتەوە کایە
Appearance
| گاڵتەی مناڵان هاتەوە کایە | بۆ مقۆ مقۆ، بوو بە سەرمایە |
| وا بە یاری کۆن گاڵتە پێک ئەکەین | لێمان زویر مەبن ناوی کەس نابەین |
| بە «گەنم گەنم» گەوج تێدەکەوێ | بەڵام «ڕێوی چوو» سیخورمەی دەوێ |
| «ئاشە تەندوورە»ی زەمانە وایە | هەرچی کە سوار بێ شەقی لە دوایە |
| لەبەر چەپۆکان زۆر جل خوار بووە | «بابی بابی»یە وا کەر سوار بووە |
| نانی خۆت بجوو وەرکەوە لەوێ | کڵاو بفڕێنی خەڵک دووت ئەکەوێ |
| لە «سنگەوباز»دا ئەبێ دواکەوی | کە بووی بە خەلفە هەر تێدەکەوی |
| کەس ناڵێ حەمام بە فوو گەرم ئەبێ | بە «پشت لێدانە» کۆڵنج نەرم ئەبێ |
| ئەگەر «قاڕنەتۆپ» تەواو بزانی | لە«قەلوشار»دا وەستای چوار نانی |
| هیچ کەس بۆ «سێ باز» هێزی نەماوە | ئێستا «کەوشەکی عاڕەبی» باوە |
| بەخوێندەواری کار نایەتە گیر | مدیریی بووە بە «میروگزیر» |
| «پەنای بێدەنگ»ە تووڕەیی نابێ | ئەگەر سەد گوێچکەی تیا ڕاکێشرابێ |
| بو بێ ئابڕوو زۆر چشت موباحە | ئەوی بێدەنگە «کۆلکی مزراحە» |
| بە گوریسی خەڵک ئەچین بۆ داران | ئەڵێی، نە بامان دیوە، نە باران |
| خوێن پەڕیە سەرت لووتت ئەپژێ | کاسە کە پڕ بوو ئەوسا دەڕژێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 372
1933/08/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|