کە ڕۆژێ شەرع و دینم دی ئەگریان
Appearance
| کە ڕۆژێ شەرع و دینم دی ئەگریان | بە هەردوو دەستە بەربووبوونە سەریان |
| لە تەئسیراتی شین و باوەکەڕۆیان | برینی قەلب و ئازاری جگەریان |
| وتم چیتان بەسەر هات ئەی عەزیزان | نەمابوو قووەتی سەمع و بەسەریان |
| خولاسە تێگەیشتم ماجەرایان | بەجارێ قەلب و جەرگم بوونە بریان |
| کە وتیان ماتەمی شێخ و مەلایە | هەتیو ماوین و بێ خاوەن وە عوریان |
| ئەوانە کۆڵەکە و فانووسی دین بوون | لە دونیادا نەما شوێن و ئەسەریان |
| عوموومەن مونکیری سادات و دەروێش | خسووسەن جێنشینی پێغەمبەریان |
| وتم فەرموو شەوێ میوانی من بن | دەسم هاویشتە سەر ئەستۆ و سەریان |
| ڕجام لێ کردن و سوودی نەبەخشی | منیش بوومە شەریکی دەردی سەریان |
| قەسەمیان خوارد کە ناچینە وڵاتێ | نەزانن شەرع و دین و پێغەمبەریان |
| پەنا بە خوا لە شەڕڕی پیاوی ئەحمەق | دیارە باتین و زاهیر زەرەریان |
| بخوێنن ئایەتەلکورسی مونەووەر | لەسەر کورسی دەکەن قانوون لەبەریان |
| وەرە سابیر مەبە وێڵداشی جاهیل | موبەڕڕابە لە ئەخلاق و سەقەریان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|