کە چاوت بڕییە عەیبی هاوماڵت
Appearance
| کە چاوت بڕییە عەیبی هاوماڵت | لەو خراپتری هاوار بە ماڵت |
| لە قیسمی ئافرەت، ئەوی بێعارە | لە پێکەنین دا بە دانیا دیارە!! |
| پیاوخراپ توند بێ و بێ شەڕ بگێڕێ | سپێنەی چاوی لێ وەردەگێڕێ |
| ئەو کەسەی لە ناو عەواما دوورە | بێ قڕە و بێ وەی، ڕەنگی هەر سوورە |
| مەلا پڕ دەمیان کرد لە ترخێنە | حوکمیان لێ ئەکرد، وەعز بخوێنە |
| شێرەبەفرینە لە درۆ بکرێ | بەرگەی هەتاوی ڕاستی ناگرێ |
| ئەگەر بزانی تێنەگەیشتووی | کاتێک نەزانی کە پێگەیشتووی |
| پیاوچاک مەدحت کرد، ئەو شەرم ئەیگرێ | کە غەیبەتت کرد، گوێی لێ ناگرێ |
| خۆت مەئاڵێنە خۆشەویستییەوە | ئەوە بزانە دوور ئەکەوییەوە |
| دەعیە ڕەنگێکە ئەدرەوشێتەوە | بەڵام «زەرکەفتە» زوو ئەچێتەوە |
| خەو و مەرگ هەر دوو برای یەکترین | لە مەرگ بێزارین، بۆ خەو ئەگەڕێین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 678
1942/08/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|