کە وتیان دنیا ماستی مەییوە
Appearance
| کە وتیان دنیا ماستی مەییوە | ئەوسا بزانە کەس تێی نەگەییوە |
| شیرە دەترشێ و ناوی ئەنێن ماست | شیرین ترش ئەبێ و چەوت ئەبێ بە ڕاست |
| بێزوو ڕیخۆڵەی ئافرەت کرژ ئەکا | شیرینی ناوێ حەز لە ترش ئەکا |
| جیهان خاتوون چۆن دەست ئەکاتە مل | بیر ناچێتەوە قابیل و هابل |
| ئەم سەرەتایە لەوانەوە هات | پیشەی باوکمانە بووە بە میرات |
| هەتا دێ ئێمەش لێی زیاد ئەکەین | ڕێ بە نەریتی کوشەندە ئەبەین |
| فەن بۆ فەن و فێڵ ئەبرێتە کار | بۆ چڵوچێویش پیاوی نابەکار |
| پێغەمبەر فەرمووی کە ئەم دنیایە | کەس نەڵێ خۆشی و سرەوتی تیایە |
| کەس دانانیشێ بێ سات و سەودا | خوا بۆ سەیری خۆی ئێمەی تێک بەردا |
| پەنچکێ نانی خستوەتە ناومان | خستیە بەر چەپۆک سەر و کڵاومان |
| ئەم زەد و خوردەی شێر و قەڵغانە | هیچی تر نییە هەمووی بۆ نانە |
| دەفەرموون کاممان بێ نان هەڵدەکەین | چارەی نان خواردن کەی ڕێی پێ دەبەین |
| بەردێکی ڕەش وا لە بنی دنیا | ئاوی دەریاکان ئەچێ بە سەریا |
| هەڵیان ئەلووشێ و هەروا کسپەی دێ | تێر خواردنەوەی بۆ نایەتەجێ |
| ئەی ئەو کەسانەی هیواتان پێیە | ئەمە هەڵێنن بزانن کێیە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 591 و 217
1940/02/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|