کە هاتی دوعای بەد لە دوژمن کەی
Appearance
| کە هاتی دوعای بەد لە دوژمن کەی | پێی بڵێ یاخوا هەرگیز تێنەگەی |
| تێنەگەیشتن هێندە ستەمە | بڵێی حەیوانە، هێشتاکوو کەمە |
| ئەگەر فریوی شەیتان نەبوایە | هەموو باوەڕمان ئەکرد خوا، خوایە |
| تینمان نەگاتێ بانگ ناکەینە خوا | کوردی ئەم خوارە بە «خوێ» ئەڵێن خوا |
| چاوبرسی هەر وەک جەهەننەم وایە | «هَلْ مِنْ مَزِید»ی دایم لە دوایە |
| «بناوان» شل بێ، جۆگە گرفتە | ئاغاژن وابێ! کارەکەر مفتە |
| باغ بەرەڵڵا بێ هەرکەس بۆخۆیە | کەوتووینە دەورێک کەوا بخۆیە |
| ئایینە کەوا پارێز ڕائەگرێ | ئایینە سەری تەماع ئەبڕێ |
| سەری تەماعت بڕی، سەرداری | کە ماڵی خەڵکت خوارد شەرمەزاری |
| کە لەگەڵ مردوو ئەچیە سەرقەبران | باوەڕ بە مردن ئەکەی بە گریان |
| لەگەڵ هاتیەوە لە بیرت ئەچێ | ئەگەر وایش نەبێ دنیا تێک دەچێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 751
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|