کە نووری تەلعەتی یارم لە تووری دڵ بڕا چی بکەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
کە نووری تەلعەتی یارم لە تووری دڵ بڕا چی بکەم  (1969) 
by سابیری
کە نووری تەلعەتی یارم لە تووری دڵ بڕا چی بکەم؟ تەنووری میحنەتی دووری لە سینەم هەڵگڕا چی بکەم؟
ئەوا چوو بۆ سەفەر لەیلا بەجێماوم لەبن کەیلا دڵەی مەجنوون بە واوەیلا بە دوویا هەڵخڕا چی بکەم؟
هەتاکوو تاقەتم مابوو هەموو غەم نان و هەڵوا بوو کە خانەی سەبرەکەم سووتا کە پەردەی دڵ دڕا چی بکەم؟
بە ئەمری حەق قەڵەم بۆ ئێمە هەر دەرد و غەمی نووسی ئەگەر شیوەن نەکەم سەبر و قەرارم لێ بڕا چی بکەم؟
قەڵەم ڕۆژی ئەزەل بۆ ئێمە هەر دەرد و غەمی نووسی هەموو ڕۆژ گەر نەناڵێنم لە ناو خاک و قوڕا چی بکەم؟
بە زنجیری مەلامەت ناشکێ قووەی جنوونی من لە دونیادا بە بەدناوی کە من زەنگم زڕا چی بکەم؟
لە باغی عومری خۆم و حوسنی تۆ بێ بەهرە بم تاکەی؟ لە بەر دەرگاهی تۆ هەر دابنیشم لەم قوڕا چی بکەم؟
بە بەرگی تازەوە هەرکەس ئەبینم مەست و مەسروورە هەمیشە قانع و سابیر لە توێی بەرگی شڕا چی بکەم؟

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse