کە ناوی زۆر کەس بە خراپە بەری
Appearance
| کە ناوی زۆر کەس بە خراپە بەری | ئەوسا پێت ئەڵێن لە عالەم بەری |
| نەخوازەڵڵا بۆ قەوم و قیلەی خۆت | ئەبێتە تفی بەرەو بایی بۆت |
| هەرچی نەتوانی بیڵێی ڕووبەڕوو | مەیڵێ، نامەردیت لێ ئەبێ بە خوو |
| ئەوەی پاشملە جوێن بە خەڵک ئەدا | پێی ئەڵێن ژنە لە ژێر پەچەدا |
| خوا بۆیە پیاوی داناوە نێر بێ | دووڕوو، دوودەکە هەرچەندە شێر بێ |
| کۆلارە ساڵێ نێرە و ساڵێ مێ | بۆیە حورمەتی نییە هیچ دەمێ |
| هەر شێرە هەڵمەت ڕووبەڕوو ئەبا | بڕوانە عالەم ناوی کوو ئەبا |
| بچۆرە ژێر بارێ کە پێت هەڵگیرێ | پارووی زل مەکە لە بین ئەگیرێ |
| ئەندازەی هێزی قورگت نەناسی | ڕۆژێ ئەخنکێی بە دڕکی ماسی |
| ئێستر کە تۆڕ بوو کەوتە لەقە و گاز | باری قورس ئەکەن لە دەمە و هەوراز |
| وڵاخ بارکێش بێ و ڕێی لێ نەشێوێ | خاوەندی مەنێ جۆی بۆ دەپێوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 814
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|