کە من شیروانە جێگەم بێ لە فیردەوسی بەرینم چی
Appearance
کە من شیروانە جێگەم بێ لە فیردەوسی بەرینم چی | کە یار هاوڕێ و ڕەفیقم بێ لە وەسڵی حووری عینم چی |
کە شەهدی لەعلی لێوی دڵ ستانم دەسکەوێ جا من | لە ئاوی کەوسەری جەننەت لە شەهد و ئەنگەبینم چی |
کە باڵای سەرو و باڵای یار لەبەر چاوم ببێ مەوجوود | لە سەرو و عەرعەر و تووبا و تاووسی ڕەنگینم چی |
لە زوڵف و پرچی ئەو شۆخەم بە لای ملیا ببێ پەخشان | لە پرج و کاکۆڵی تاتای غوڵامی مەهجەبینم چی |
کە لەنجە و لاری ئەو یارەم لەبەر چاو بێ ئەمن ئاخر | لە لەنجەی تووتی و قومری و کەوی گەردەن خەتینم چی |
تەماشای خاڵی شین و چاوی بیماری نگارم کەم | لە سەیری سۆسەن و نەرگس لە موشک و یاسەمینم چی |
لە دنیادا کە من شیروانە وەک فیردەوسی پێشوو بێتە بەر چاوم | لە پاریس و لە ئاستانە وە یا تاران و چینم چی |
کە شوعلەی کوڵمی ئەو شۆخەم بدات پرتەو بە گشت لایێ | لە شیرین و لە لەیلا و زولەیخا خۆرنشینم چی |
کە من وەک مینە ماچی کوڵمی یاری خۆم نەسیبم بێ | لە یادی شەربەتی لیمۆ وە یا ئەسکەنجەبینم چی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|