کە من خەمخۆری یارانم یەقین قەت خەم بە با نادەم
Appearance
کە من خەمخۆری یارانم یەقین قەت خەم بە با نادەم | وەکوو تووتی شەکەر خۆرم چ مەیلی خۆم بە کا نادەم |
وەکوو جێ پێ بەبێ بان و دەر و دیوارە کاشانەم | کەلاوە کۆنی وێرانەم بە قەسری پادشا نادەم |
کە من ئوستادی سەرمەشقی وەفادارانی عالەم بم | دڵی خاوێن و بێ کینەم بە زوهدی پارسا نادەم |
منی بوڵبوڵ بناڵێنم لە کوردستانەدا بۆ گوڵ | شەهادەی مەکتەبی عشقم بە ئیمزای ئەوروپا نادەم |
لە گۆشەی زاوییەی خەمدا بگریەم بۆ بەجێ ماویم | دوڕی فرمێسکی گریانم بە لوئلوئی شەوچرا نادەم |
دڵی خونچەی نەپشکوتم لە سینەی تەنگ با تەنگ بێ | هەناسەی عەتری ئەفکارم بە سروەی بای سەبا نادەم |
ئەیا ئەی عاشقی فلس و فیداکاری مەڕ و مێگەل | بزانە قەدری مەعنای خۆم بە پارەی ناڕەوا نادەم |
ئەوا پاراوی جەرگم کرد بە یەکجاری لە خوێنی دڵ | شەرابی خوێنی خۆم قانع بە بیرەی بێ بەها نادەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|