کە لەگەڵ بەددا دانیشی و هەستی
Appearance
| کە لەگەڵ بەددا دانیشی و هەستی | پشت بە خراپەی چاکان ئەبەستی |
| تۆ دەڵێی چی بکەم قسەیان خۆشە | نەتیجەی قسەی گاڵتەوگەپ بۆشە |
| پیاوێ زەرەری لە خەڵکی دابێ | دڵی ناسرەوێ هەتاکو مابێ |
| ناپیاویش هەبێ لە باتی چاکە | کردەوەی بەدە و هێشتا بێباکە |
| خووی بەد وەک میقرۆب حیسەی ئیرسییە | دەوران بەدخوایە و پیاوچاک برسییە |
| بەڵام ئاگری دز ساتێ ئەگڕێ | کە دەورەیان دا هێڵێکی دەبڕێ |
| ئەمە کای کۆنە کە بە بای دەکەین | تەسەللای هەندێ خەڵکی پێ ئەدەین |
| ئەگینا ئێستا دەوران دەورانە | بۆ چڵوچۆکەر ڕۆژی مەیدانە |
| یەکێ بە درۆ و یەکێ چاوەڕاو | یەکێ بە ئاغام، پاشام هاتە ناو |
| مادام دنیایە و ئەمانەی تیایە | پیاوی دنیایی لە برەودایە |
| ئەوی ناسرابێ بە عیلم و ئەخلاق | ئەبێ بچێتە جەزیرەی واق واق |
| ڕۆن و برنج و گۆشتمان گرانە | تەنها هەڵبەستی «ژورناڵ» هەرزانە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 528
1937/05/31
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|