کە قەل قڕاندی بڵێ: یا غەففار
Appearance
| کە قەل قڕاندی بڵێ: یا غەففار | بایەقوش خوێندی بڵێ: یا سەتتار |
| کە تووشی چاوپیس هاتی زووبەزوو | دەس بکە بە دوعای «وَإِنْ یَکَادُ» |
| ئیتر مەترسە وا ڕەمەزانە | پیشەی جنۆکە لە کون خزانە |
| بە موبارەکی ڕەمەزان ئۆخەی | جنۆکە سووژن درا لە یەخەی |
| بەڵام کۆڵ نادەن کۆڵ و بارکێشن | ئەترسم جەژنێ سووژن هەڵکێشن |
| لە دەست جنۆکە «بسم اللە» ئەکەم | کەچی خەڵک لە خۆم تەوەللا ئەکەم |
| لە «بسم اللە»یشم مەعنا دەردێنن | بە ئاگری نەورۆز زوو ئەمسووتێنن |
| هەندێ جار پەڵە، پەڵەی برنجە | زۆر جاریش باران گەوهەری گەنجە |
| بۆ باران ئەچنە نوێژەبارانە | کە باریش ئەچنە پەنا گوێسوانە |
| گەورە بە باران ئاشی ئەگەڕێ | بە وشکیش جوتیار شێفی ئەبڕێ |
| کەچی ژێردەستیش ژنی سەد مێردە | کەسداریش ئەڵێی ماسی بێ کێردە |
| خۆ ئێستا ماسیش تەفر و توونایە | هەرچی هەڵدەستێ دەست بە بۆمبایە |
| کەس لە دونیادا ئاسوودە نابێ | مەگەر خاوەندی داڵدە و پەنا بێ |
| ئەڵێن بارەگای خودا بە حەقە | بێکەس لەبەر شەق ئەحواڵی شەقە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 585
1939/11/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|