Jump to content

کە سەیری کورد ئەکەم وا تێ ئەگەم کوردێکی خنکاوە

From Wikisource
کە سەیری کورد ئەکەم وا تێ ئەگەم کوردێکی خنکاوە (1952)
by فایق زێوەر
304921کە سەیری کورد ئەکەم وا تێ ئەگەم کوردێکی خنکاوە1952فایق زێوەر
کە سەیری کورد ئەکەم وا تێ ئەگەم کوردێکی خنکاوە بە دوو کەس کوشتوویانە و ناشتوویانە و خوێنی فەوتاوە
ئەگەر باوەر ئەکەن ئەی هۆزەکەم لای من بەبیری خۆم لەپڕ دێتە دەرێ لەو گۆڕە ئێستەش گیانی تیا ماوە
دەسە و خەنجەر لەپڕ هەڵمەت دەهێنێ هەروەکو زیندوو ڕووەو دوژمن ئەچێ غەدری لەمەوپێشی لەبەر چاوە
ئەگەر هۆشی لە سەردا بێ ئەزانێ دوژمنی کێیە هەقی خۆی لێ بسێنێ وەک ئەوان کردیان لە دوو لاوە
دەسا کوردینە تا فرسەت لە دەستایە و نەکوژراون لەگەڵ یەک یەک گرن دوژمن هەزاران داوی داناوە
گەهێ کوشتن گەهێ یەخسیر گەهێ هیجرەت گەهێ زنجیر گەهێ سێدارەو و تۆپ و تفەنگی بۆت حەشار داوە
لە ئاگری داغەوە کوشتاری تۆیە تاکو لورستان سەر و ماڵ و وڵاتت لای ئەم و ئەو بڵقی سەر ئاوە
ئەمە حاڵی وڵاتی کورد و کوردستانە شەو تا ڕۆژ کەچی گەورە و بچووک کەمتەرخەمن بەم حاڵە شێواوە
وەرن ورد تا درشت هەروەک برا بین دەست لە دەستا بین لە پێناوی یەکا سەر دابنێین هێزمان هەتا ماوە
وڵات ئاوا بکەین، پێشڕەو چرای عیلم و مەعاریف بێ سەناییع فێر بین ئەوسا ئەڵێن کورد خاوەنی ناوە
هەتا ئێمە لە جەهلا بین عەدوومان هەر لە شەوننایە مەعاریفمان ببێ دوژمن بەدەستی ئێمە کوژراوە

1941/10/30
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).