کە خوا سروشتی ئێمەی خستە ڕوو
Appearance
| کە خوا سروشتی ئێمەی خستە ڕوو | «وَخَلَقَکُمْ أَطْوَارا»ی فەرموو |
| هەندێکمان هەیە کە گۆشت نەخۆرە | گۆشتی بۆ ئەبێ بە زگەشۆرە |
| هەندێکیش بۆنی پیازی کرد هەڵدێ | هەندێ بە کشمیش دڵی تێک هەڵدێ |
| هەندێ لەلایان کە قەزوان ئەخۆن | هێند تووڕە ئەبن ئەڵێی خوێن ئەخۆن |
| هەندێ بە جیڕەی دان بێهۆش ئەبن | هەندێ بە بۆنی خۆش نەخۆش ئەبن |
| هەندێ کە هەنگوین ئەخۆن قەبز ئەبن | هەندێ بە قۆخێک تووشی لەرز ئەبن |
| هەندێ لغاوی شەیتان کراوە | هیچی لە ماڵی خۆی پێنەبڕاوە |
| هەندێکیش ئەیخوا و ئەیبەشێتەوە | دوو چەندانیشی زوو بۆ دێتەوە |
| چاو نابڕێتە مەسنەد و پارە | بۆ ئیشی فەقیر وەک خزمەتکارە |
| هەندێ وەک دووپشک چزوی پڕژارە | تەبعەن مێمڵی کەوتە و هەژارە |
| ئەبینێ بەدکار کە چی بە سەر دێ | عیبرەت ناگرێ و نایێتە سەر ڕێ |
| جوولەکە شەمووی هاتبوو بەسەردا | مسڵمان ئاگری لە ڕیشی بەردا |
| گاور جگەرەی پێ دادەگیرساند | شیعەش بە کیردە کولە دەیترساند |
| ڕەسم و ئایینی زەمانە وایە | لە ڕۆژی ڕەشدا کێ بەوەفایە؟ |
| ئیکرامی فەقیر بە نان و دۆیە | لە هەموو شوێنێ کەوا بخۆیە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 492
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|