Jump to content

کە جێ جیلوەی ڕوخی والایە ئیمڕۆ

From Wikisource
کە جێ جیلوەی ڕوخی والایە ئیمڕۆ (1934)
by ناری
309412کە جێ جیلوەی ڕوخی والایە ئیمڕۆ1934ناری
کە جێ جیلوەی ڕوخی والایە ئیمڕۆ سولەیمانی ئەڵێن ئاوایە ئیمڕۆ
حیجاز ئاسا لە سەفحەی خاکی ڕۆما حەقیقەت شاری بێ هەمتایە ئیمڕۆ
لە سایەی تۆیە وا ڕەونەق شکێنی شکۆهی بەسرە و بەغدایە ئیمڕۆ
لە نێو فنجانی دڵدا خوێنی جەرگم وەکوو قاوەی یەمەن ئاسایە ئیمڕۆ
ئەگەر جۆیایی ئەحواڵی عەجەم بێ سەراپا شۆڕش و غەوغایە ئیمڕۆ
لە هەر جێگە مەقام و داستانێ لەتیفی عەکسی ئەحمەدشایە ئیمڕۆ
مەشایەخ گەر ڕەواجی دا بە سالار لەسەر شا ئەهلی دڵ بەرپایە ئیمڕۆ
نەفەرمووی بێ هونەر ئاخر بە تۆ چی؟ مەلا بۆ کۆمەکی ئازایە ئیمڕۆ
لە دنیادا هەتا ناری بمێنێ بە دەست و دڵ لە لایان شایە ئیمڕۆ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.