Jump to content

کە تەماشای گوڵ ئەکەم ڕۆژی بەهار

From Wikisource
کە تەماشای گوڵ ئەکەم ڕۆژی بەهار (1952)
by فایق زێوەر
304926کە تەماشای گوڵ ئەکەم ڕۆژی بەهار1952فایق زێوەر
کە تەماشای گوڵ ئەکەم ڕۆژی بەهار شادمان دیارە بە دەم پێ ئەکەنێ
بۆن ئەبەخشێنێ وەکوو پەرچەمی یار پاڵ بە پەستی و غەمی دنیاوە ئەنێ
***
وەرە بڕوانە دڵی من گوڵەکەم چەندە تاریکە کە بووەتە شەوەزەنگ
وەختە ڕێ و شوێنی ژیانم هەڵە کەم سەرزەمین هێندە لە چاوما بووە تەنگ
دڵەکەم ڕییوە ئای بۆ دڵەکەم بە بەهاریش نییەتی نەشئە و دەنگ
***
کە تەماشای دڵ ئەکەم پڕ لە جەخار گەشە ناکا بە تەماشای چەمەنێ
لە هەوارگە و چەم و هاوینەهاوار تاکوو بێ دەردی پەرەی لێ ئەسەنێ
***
خوایە چی بکەم ئەمە دەرمانی چییە بچمە کوێ کێ هەیە فریای بکەوێ
گیانە ئەی دڵ ئەمە گریانی چییە بۆ چی ئۆقرەت نییە تا نیوە شەوێ
تێ گەیشتم ئەمە ئەفغانی چییە دیارە هەر دیدەنی دڵداری ئەوێ
***
بەسە ئەی دڵ خەفەت و ناڵەیی زار شتی وەک تۆ ستەمە ڕووی بدەنێ
خۆت مەسووتێنە بە ئاواتی نیگار من مەفەوتێنە لەبۆ گوڵبەدەنێ
***
ئەچمە کونجێکەوە تا ماوە ژیان دائەنیشم خەم ئەخۆم مات و حەزین
سەری خۆم کز ئەکەم و سیڕڕی نیهان بێ توانجی ئەم و ئەو گردەنشین
ئەوە خۆشە نەوەکوو ئەهلی زەمان پێم بڵێن تێک چووە نەیماوە نگین
***
بەختیاری ئەکەمە پێشکەشی یار ڕەنجەڕۆییش بەشی من بێ تەمەنێ
بە کوڵ ئەگریم و ئەڵێم دیدە خومار کوشتمی و کەس نییە تۆڵەم بسەنێ

1944/05/08
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).