کە بە منداڵی «قبووڵی» نەخۆی
Appearance
| کە بە منداڵی «قبووڵی» نەخۆی | گەیشتیە پڵاو ئەڵێی: خەڵکی کوێی؟ |
| یاخوا قەت گەدا نەگاتە مەسنەد | هەموو کاربەدەست ئەبنە پیاوی بەد |
| جاران «بسم اللە» ئەکرا لەسەر نان | ئەبووە تێرەخۆر، قاپێک بۆ هەموان |
| ئێستا «بسم اللە» کەوتۆتە غابات | پیت و بەرەکەت بۆیە دوایی هات |
| پیر ڕیشی نەبێ گووچنەی دووخە | سەییدی بەدخوو «ئایەی مەنسووخە» |
| بێدەنگی دەم ڕاست بە هیچ ناژمێرن | «فیکە» بە برای «بێ لێو» ئەسپێرن |
| لە «هەورامانا» ڕمبازی نەبوو | کەچی «هەورامی» یەکەسوار دەرچوو |
| سوارێ گلابوو لە دەوری «هاوار» | ئەیگوت: سوار نەگلێ، چۆن ئەبێ بە سوار؟ |
| خێر بە دەستی خۆت نەبەشیتەوە | خێری ئەو خێرە ئەبەشیتەوە |
| سوار گلا و دیسان ڕێی سەختی پێوا | بۆ ئەوە دەشێ بیکەی بە کێوا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 660
1942/03/05
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|