Jump to content

کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی

From Wikisource
کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی (1950)
by پیرەمێرد
305344کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی1950پیرەمێرد
کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی بەسەرتا ئەدەن لەبەر بێ کەڵکی
دوای تەنگانەیی زۆر ئازادییە «شینی»ی شین زۆر جار «شینی»ی شادییە
کفرەحمەد تامرد قسەی لە خوا کرد بەو حەقە لای حەق ئیمانی دەربرد
سۆفی ئارەقی لەلا حەرامە لای من قاچاغ بێ ئەوسا بەتامە
نێرگەلەی تووتنی عەجەم ئەکێشم دووکێش و هووکێش خوێشی دەروێشم
ئاسمان ئاهی بێکەس شینی کرد زەیل جێی ئەستێرەی کلداری گرت
بێدەست تێی گوشێ زۆردارێ بیخوا دەستی لێ مەدەن لە کردەوەی خوا
گەلاوێژ هەڵات شەوقی ئەگڕێ بەرگی فەقیر و هەژار ئەدڕێ
کە بە ڕۆژ چرای نەوت بسووتێنین لە تاریکیدا دۆش دادەمێنین
کە بە ئاوی پاک باخچە ئاو ئەدەین لە تینوێتیدا دەم پێکا ئەدەین
ئەڵێن: ئەم بەفرە لە پێشدا ئارد بوو قوونیان پێ سڕی بێ پێز و سارد بوو
زیندوو بووەوە ڕاتبەی مەلایان یاخوا ئەم جارە تا سەر بێ بۆیان
من خەستەی مار و مێرووم لەبەر بوو هەر لەم خاکەدا میری تورک میر بوو

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 373
1933/08/10


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).