کەچی جارێک نەماندی بێیتە مزگەوت
Appearance
| کەچی جارێک نەماندی بێیتە مزگەوت | دیارە، پیاوی خوا نیت، دوورکەوتی، دوورکەوت |
| جومعە ناکەیت، ناچیە زکر و تەهلیلە | هەر کەبابە و هەریسەیە و قەندیلە |
| ڕۆژوو ئەگریت، کەچی لە نوێژ بێزراوی | بە فتوای شێخ یەکانەی دەم بەسراوی |
| دەسنوێژ ناشۆیت، پاک نابیەوە گڵاوی | بێیتە خواردن مێمڵی گۆشت و پڵاوی |
| ڕەحمەت لەوەی لە لاتەوە نان ناخوا | پارێز ئەکات، چاکت ئەناسێ بەخوا |
| گیاندارکوژ و، تووڕە و تڕۆی لە ڕوودا | ماسیت نەهێشت لە زەڵم و تانجەڕۆدا |
| لە هیچ و پووچ هەرزە، وەکیلی خەڵکی | هەر بۆ ئەوەی کە پێت بڵێن بەکەڵکی |
| ڕووت و قووت و لا هەڵپچڕاو، بێ پشتێن | بەشەو تەغارێک پرتەقاێ تێ ترشێن |
| بە عومری خوت خاولی بۆ ماڵ ناکڕی | کە نانت خوارد دەستت بە ڕیشت ئەسڕی |
| هێشتا فلست بە دەلاکێک نەداوە | خۆ حەمام هیچ، چڵکی پارت لاماوە |
| کێ دی جلی تازەت لە بەر کردبێ؟ | قۆندەرەت بۆلای بۆیاغچییەک بردبێ؟ |
| توخوا سەر و ڕیشت سابوون ئەناسێ؟ | هەڕاج خانە ئەگەڕێیت بۆ کراسێ! |
| پانگزە ساڵە پەنجەرەت ناکرێتەوە | میکرۆب ناوێرێ بێتە ناو جێتەوە |
| لە بەفر و دۆی هاوینان نائومێدی | بەند و باوی کابرات لێ هاتۆتە دی |
| منیش ئەڵێم: | |
| حاڵی دنیا، هەرچۆنێک بێت دێتە بەر | تێدەپەڕێ، شا و گەدا ئەیبەنە سەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|