کەوتە کڵێشەم
Appearance
| کەوتە کڵێشەم، کەوتە کڵێشەم | شەوێک سەودای لەیل کەوتە کڵێشەم |
| پەروانەئاسا، تەوافی ڕووی شەم | تێکی هەڵشێلا هۆش و ئەندێشەم |
| ژاری پەژارەی بێ سامانمە | |
| بە زۆری شۆریی سەودای پڕ سەودا | ڕوو بکەمە کۆی یار لە نیوەشەودا |
| سەرگۆنای ماچ کەم لە شیرین خەودا | هەرچیم بێتە ڕێ لە ڕێگەی ئەودا |
| خواست و ئارەزووی دڵ و گیانمە | |
| بەرگی شەوگەردی نیلیم کردە بەر | پەڕەبەلۆکەم لێ بەستە کەمەر |
| جامانە و چەفتەی سورمەم نایە سەر | وەک شێری شەرزە لە لان هاتمە دەر |
| ئەمشەو لە مەرگ و ژین قەیرانمە | |
| تیپی زیندەوەر یەکسەر کش و مات | کەڵەشێری عەرش قوقوی نەدەهات |
| شەوی دەیجوور بوو، مانگ هەڵنەدەهات | هەنگاوم نایە ڕێی هات و نەهات |
| بە قەڵەم بازی عەشقی جانانە | |
| ڕێگام لێ بووبوو بە هەردەی دوجەیل | تا خۆم گەیانە ئاستانەکەی لەیل |
| دڵ بە ئەندێشەی ترس و هەوا کەیل | گەیمە خوابگای جانانەی پڕ مەیل |
| سامی وەک پایەی عەرشی ڕەحمانە | |
| بێ خشپە و بێ هەست گەیمە سەرینی | بە نەشئەی شێتی هیچم نەبینی |
| دەمم گەیانە خاڵی جەبینی | ڕاپەڕی وتی: تۆ کام بێ دینی؟ |
| چۆن گەیشتیتە ئەم جێ و مەکانە؟ | |
| سەری هەڵبڕی، چاوی بە من کەوت | یەخەی دادڕی، بەیانی دەرکەوت |
| سفیدەی بەیان سەر ڕەشی شەو کەوت | هێندەی جنێو دا تووڕەیی سرەوت |
| جنێوی بۆ من بوو بە بەهانە | |
| وتم: جنێوت خەڵاتە بۆ من | کەمەندی سەودای تۆم کەوتە گەردن |
| وا ڕامئەکێشێ بێ باک لە مردن | زیندەگانی خۆم لێ بوو بە دوشمن |
| ئەگینە چیمە لەم هەوڵدانە | |
| وتی: من چی بکەم ئەمە حاڵمە | بە دەست من نییە خەڵک عەوداڵمە |
| هەمووی ئاشووبی چاوی کاڵمە | خەتای تۆ نییە فیتنەی خاڵمە |
| ئەگینا من چیم لە ئەزێتدانە؟! | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|