کەوتووینە دەورێ هەرچی بۆی بلوێ
Appearance
| کەوتووینە دەورێ هەرچی بۆی بلوێ | دەستی چەوری خۆی بە خەڵکا ئەسوێ |
| وتی: فڵانی وابووم بە کەباب! | خوشکتیان دیوە چۆتە جێی خراپ |
| وتی: برادەر ئەمە بوختانە | وتی: منداڵی ئێمە دیویانە |
| مەلا وەعزی دا کە ڕوەو کابە | میز کردن کفرە هێجگار خرابە |
| کەچی خۆی ڕوەو قیبلە بە پێوە | میزی کرد چاویان لێبوو لە دێوە! |
| وتیان وەعزی خۆت لە بیر نەماوە | وتی: من سەریم بۆ وەرگێڕاوە |
| عاشووراغا بوو لەگەڵ ئاسێ خان | کە لەسەر تەختە هەڵیان ئەپەڕان |
| ئێستا ئەوانە بوون بە ڕۆح لەبەر | بەو هەڵپەڕکێیە کار ئەبەنە سەر |
| ڕۆحێکی گران لە کەسدا نییە | ڕۆح سووکیان ئەوێ ڕۆح قورس بۆ چییە؟ |
| وا خەفەتیان دی ئیتر هێجگاریی | زەمین نایمێنێ سوڵتەی بێداریی |
| ئەگەر نەمردین هەتا بەهار دێ | بۆ دەستەی ئێمە کورتان لەشار دێ |
| بەو کورتانەوە ئەچنە بەغدا | هەروا دێنەوە هەوسار بەرەڵدا |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 503
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|