کەهانەت
Appearance
هەرچی پێغەمبەر خەبەری داوە | لە باسی کاری دنیا و عوقباوە |
فەرمووی نیشانەی تێکچوونی جیهان | بێ باوەڕییە و زەعیفیی ئیمان |
زۆرکەم ئەمێنێ نوێژ و جەماعەت | لە ئەمانەتیش ئەکەن خیانەت |
عیززەت ئەچێتە لای پیاوی زاڵم | قەدر و ئیمانی نامێنێ عالم |
برەو ئەسێنێ شەراب و قومار | ماڵ گران ئەبێ لە شار و بازاڕ |
کوشتن و دزی و تاڵانی و درۆ | فەقیر و هەژار دەخاتە ڕۆڕۆ |
دەوڵەمەند زەکات نادەن بە ئیحسان | ڕاستی نامێنێ، زۆر ئەبێ بوختان |
گۆرانی سووک و قسەی ناڕەوا | پەسەندتر ئەبێت لە زکری خوا |
پیاو بە ئەمری ژن ئەچێت بەڕێوە | لە مەجلسدا نان ئەخۆن بە پێوە! |
پیاو دائەنیشێ و ژنان ئەگەڕێن | شەرم نامێنێ ژن و پیاو هاوڕێن |
دایک و باب قەدریان لای کوڕ نامێنێ | کەس لە مەکتەبدا قورئان ناخوێنێ |
پیت و بەرەکەت ئەڕوا لە ئەرزی | کوڕ و کچ پێک دێن لە ڕووی بێ عەرزی |
ئەمە نیشانەی ئاخر زەمانە | وادەی دەجاڵ و فیتنەی شەیتانە |
لە تەم و دووکەڵ دنیا پڕ ئەبێ | کەس گوێ لە ئەمری چاکە ناگرێ |
لە سێ جێگادا زەوی ڕۆ ئەچێ | لە نەهیی عالەم نەهی ئەکرێ |
ڕەحم و بەزەیی لای کەس نامێنێ | هەرکەسە بەشی خۆی ئەفڕێنێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|